گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارێزگایەکى عێراق کۆپتەرێک دەکاتە دیارى بۆ لەدایکبووانى 1/7

2021.07.01 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگایەکى عێراق کۆپتەرێک دەکاتە دیارى بۆ لەدایکبووانى 1/7

ناس کورد- 

پارێزگایەکى عێراق بڕیاریداوە کۆپتەرێکى فریاگوزارى بکاتە دیارى بۆ لەدایکبووانى ڕۆژى 1ى تەموز، بەڵام کۆپتەرەکە تەنها بۆ حاڵەتە لەناکاوەکانە نەک بۆ خۆشى و گەڕانى لە دایکبووانى ئەو ڕۆژە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد غەنى خەفاجى، پارێزگارى زیقار (1ى تەموزى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "لە یادى لەدایکبوونى سێ بەشى هاووڵاتیانى پارێزگاى زیقار کە 1ى تەموزە، فڕۆکەیەکى فریاگوزارى دەکەینە دیارى بۆیان."

 

ڕونیشیکردووەتەوە، کار دەکرێت بۆ ئەوەى فڕۆکەکە بخرێتە سەر بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى  و بۆ خزمەتى برینداران و قوربانیانی ڕووداوەکانى هاتووچۆ لە ڕێگەکاندا و گواستنەوەى حاڵەتە لەناکاوەکان لە شوێنە دوورەکانەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانى پارێزگاکە بەکاربهێنرێت.

 

خەفاجى وێنەى هەلیکۆپتەرێکیشی داناوە و نوسیویەتى، "ئەم هەلیکۆپتەرە نمونەیەکە لەو دەرخستانەى پێشکەشمان کراوە و چاوەڕێى دەرخستەى باشترین، کارمەندانى فڕۆکەکەش بریتى دەبن لە ئەندامانى بنکەى ئاسمانى ئیمام عەلى و فریاگوزارانى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى."

 

پارێزگارى زیقار ئەوەشى ئاشکرا کردووە، هەروەها شوێنى نیشتنەوەى فڕۆکە لەسەر نەخۆشخانەى تورکى لە زیقار هەیە و بۆ ئەو مەبەستە بەکاردەهێنرێت.