گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڤیدیۆ؛ ’’سەیرترین چیرۆکی داگیرکاری لە ھەولێر’’ ئاشکرا دەکرێت

2021.07.01 - 20:48
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ ’’سەیرترین چیرۆکی داگیرکاری لە ھەولێر’’ ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەژێر ناونیشانی " سەیرترین چیرۆکی داگیرکاری لە ھەولێر" بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ژمارەیەک بەرپرس هەزاران پارچە زەویی هەژارانیان داگیرکردووە و کردوویانە بە باخ و ڤێلا، لەکاتێکدا مۆڵەت بە خاوەنی زەوییەکان نەدەدرا بیکەن بە خانوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لەژێر ناونیشانی "سەیرترین چیرۆکی داگیرکاری لە ھەولێر" عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،
" چەند بەرپرسێک سێ هەزار و 300 پارچە زەویی ھاووڵاتیانی ھەولێریان لە گەڕەکی لاولاو داگیرکردووە، کە ڕووبەرەکەی 813 دۆنمە و دەیکەنە باخ و ڤێلا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو زەوییانە لە ساڵی 2010 و 2011 لە سێبەردانی دوو( گەڕەکی لاولاو) ، پشت شەقامی 150 مەتریی لە نزیک ڕێگای شەقلاوە، وەک قەرەبوو دابەشکراوەو کارتی بۆ کراوە."

 

 

دەشڵێت، "کڕین و فرۆشتن بە زەوییەکانەوە کراوە و خەڵکێکی زۆر ھەژار ئەم زەویانەیان لە 30 ھەزار دۆلار (سێ دەفتەر) بۆ سەرەوە کڕیوە."

 

بە وتەی عەلی حەمەساڵح، "ئەوەی بەیاسا خاوەنی زەویەکەیە بۆی نیە لە 200 مەتردا خانوویەک دروست بکات، بەڵام دەسەڵاتداران ھاتوون ھەریەکەو 15 بۆ 20 پارچە زەوی داگیکردووە و مۆڵەتی بیریشی پێدراوە و کردویەتی بە باخ و ڤێلا!!."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "واتە ڕێگا نەدراوە خاوەن زەویەک بچێتە سەر زەوی خۆی و لە 200 مەتردا خانوویەک بکات، بەڵام ئاسایی بووە یەکێک بچێت 20 بۆ 30 پارچە زەوی لێکبدات و داگیری بکات و ڕێگاشی پێدراوە بیر لێبدات."