ناس کورد-
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی 200 ملیارەکەی پشکی هەرێم لە بەغدا دەرچووە و ناردنی پارەكە پەیوەستە بە وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا (پێنجشەممە 1ی تەموزی 2021) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "هۆكاری دواكەوتنی ناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا، پەیوەستە بە رێوشوێنەكانی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵ."
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە بڵاوبووەوە کە وەزیری دارایی عێراق ئامادەنییە واژۆ لەسەر ناردنی پارەکە بکات و بووەتە بەربەستی ناردنی پارەکە.
فارس عیسا ئەوەی ڕەتکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، وەزیری دارایی عێراق، هۆكاری دواكەوتنی پارەكەی بەغدا نییە، بەڵكو پەیوەستە بە پێداچوونەوەیەی هەردوو دیوانی چاودێری لە لیستی مووچەخۆران و فەرمانبەرامی هەرێمی كوردستان.