ناس کورد-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، تائێستا 5%ی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و دەشڵێت، پلانیان هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەکە بگەیەننە 20%.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسۆ حەوێزی، وتە بێژى وەزارەتى تەندروستیى هەریمی کوردستان (پێنجشەممە 1 تەمموزى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "تائێستا 160هەزار کەس لە هەریمی کوردستان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە کە دەکاتە ڕێژەی 2.6% کۆی هاووڵاتیان."
وتیشی، "هەروەها 120 هەزار کەسی دیکەش ناویان تۆمار کردووە بۆ وەرگرتین ڤاکسین و بۆچوونی هاووڵاتیان لەبارەی ڤاکسینەکانەوە بەراورد بە ڕابردوو گۆڕاوە."
حەوێزی ئاماژەی بەوەشکرد، " هەرچەندە ستانداردى جیهانى بۆ وەرگرتنى ڤاکسینی کۆرۆنا 60% بۆ 70%یە، بەڵام ئێمە وەک وەزارەتى تەندروستى لە پلانماندا هەیە تا کۆتاى ساڵى 2021 ڕێژەکە بگەیەنینە 20%."
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشدارى ئەوەشى دا کە مەترسى کورۆنا هەر ماوە و تاکە چارەسەریش خۆپارێزى و وەرگرتنى ڤاکسینە، لە کاتێکدا لە 12 پارێزگاى عێراق کورۆنا لە هەڵکشاندایە .