گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینى دەکرێت سێ شەپۆلى ترى سووتێنەر ڕوو لە عێراق بکات 

2021.07.01 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى دەکرێت سێ شەپۆلى ترى سووتێنەر ڕوو لە عێراق بکات 

ناس کورد- 

شارەزایەکى کەشناسى عێراقى پێشبینى دەکات لەماوەى دوو مانگى داهاتوودا سێ شەپۆلى ترى گەرماى هاوین ڕوو لە عێراق بکات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

واسیق سەلامى، شارەزاى بوارى کەشناسى (1ى تەمووزى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، پێشبینى دەکرێت سێ شەپۆلى گەرماى ترى هاوین لەماوەى دوو مانگى داهاتوودا روو لە عێراق بکات. 

 

وتیشى، شەپۆلى یەکەم لەناوەڕاستى ئەم مانگە ڕوودەدات و دووەمیشیان دەکەوێتە کۆتاییەکەیەوە و سێەمیشیان دەکەوێتە ناوەڕاستى مانگى ئابى داهاتوەوە.

 

سەلامى باسى لەوەش کردووە، کەشوهەواى گەرم و هەتاوى لەباشوورى عێراق بەردەوام دەبێت بۆ ماوەى دوو هەفتە و پلەکانى گەرماش لەنێوان (48- 49- 50- 52 -52 دا دەبێت).