ناس کورد-
وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕى کارەباى نیشتیمانى زیادى کردووە و بەوەش کارەباى هەرێم بەرەو باشى دەچێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەمال محەمەد (1ى تەمووزى 2012) لەمیانەى لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "بە چاککردنەوەى 5 یەکەى کارەبا و چارەسەرکردنى 400 میگاوات کێشەى کارەبا بەرەو باشتر دەچێت".
هاوکات رونیکردەوە کە مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان 10ملیۆن دۆلارى بۆ بوارى کارەبا تەرخان کردووە .