گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق؛ گەورەترین گەشتى حەج لە مێژوودا ئەنجام دەدرێت 

2021.07.01 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ گەورەترین گەشتى حەج لە مێژوودا ئەنجام دەدرێت 

ناس کورد-

شارى ئورى شوێنەوارى لە پارێزگاى زیقار لە پێشوازى گەورەترین گەشتى حەجدایە بەم نزیکانە بۆ  13هەزار حاجى مەسیحى بۆ سەردانى زێدى پێغەمبەر ئیبراهیم، سەرەتا 10نێردەیان بەمەبەستى کارى  کنە و پشکنین لە شارى ئور و ئەریدۆ لەگەشتى شوێنەوارى دێنە عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامر عەبدولڕەزاق بەڕێوبەرى سەرپەرشتیارى شوێنەوار و کەلتورى پارێزگاى زیقار (1ى تەمووزى 2021) لە لێدوانێکدا ئاماژەى بەوە کردووە "ریمو کباڤارینى سەرۆکى دامەزراوەى گەشتیارى حەجى مەسیحى، لەگەڵ فواد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق، ڕێککەوتون ئەو گەشتە ڕێک بخەن لەمیانەى ئەو سەردانەى ئەم دواییەیدا بۆ ڤاتیکان".

 

ئاماژەى بەوەشدا، ئەم گەشتە بە گەورەترین گەشتى حەجى مەسیحى دەژمێردرێت لە مێژووى ناوچەکەدا.

 

عەبدولڕەزاق ئەوەشى وت"حکومەتى خۆجێى بە هەماهەنگى لەگەڵ سەرپەرشتیارى شوێنەوارى و حکومەتى عێراقدا ڕێوشوێنى پێویست دەگرنە بەر بۆ ئامادەکردنى شارەکە بۆ پێشوازى ئەو گەشتە، ئەو ئامادەکردنەش خۆى لە پرۆژەى گەشەپێدانى ڕێگەو بان و میوانخانە و چێشتخانە و مۆڵەکان دەبینێتەوە". 

 

سەرنجى ئەوەشیدا، ئەو جۆرە گەشتانە گرنگى گەورەى هەیە بۆ شارەکە کە گەورەترین ناوچەى شوێنەواریە لە جیهاندا. 

 

ئاماژەى بەوەش کرد نێردەکان لە مانگى تشرینى یەکەمى داهاتوو دەست بەکار دەبن هەردوو نێردەکەى ئەمەریکا و ئەڵمانیا لە ماوەى داهاتوودا کار لەشوێنەوارى (دەوڵەتى لەگەش)ى شوێنەوارى دەکەن ئەو تیمە فەرەنسیەش کە پسپۆریان لە کنە و پشکنینى شوێنەواردا هەیە لە (شارى کرسو)ى شوێنەوارى دەست بەکاردەبن. 

 

ئەمە دواى سەردانەکەى پاپاى ڤاتیکان فرانسیسى یەکەم دێت بۆ عێراق بەتایبەت بۆ شارى ئورى شوێنەوارى لە پاێزگاى زیقار لە(6ى ئازارى 2021).