گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەک بۆ باران بارینى ئەمساڵ 

2021.07.01 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ باران بارینى ئەمساڵ 

ناس کورد-

شارەزایەکى کەشناسى پێشبینى دەکات وەزرى زستانى ئەمساڵ باران بارینێکى باش ببارێت و وەرزەکە بە وەرزێکى پڕ لە باران بارین ناو دەبات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.هەڵەت رەشید، دکتۆرا لە جوگرافیاى سروشتى (1ى تەمووزى 2021) لەمیانەى بەشداریکردنى لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى کە "ناس کورد" بینیوویەتى ئاماژەى بەوە کرد "هاتنى شەپۆلى گەرما بۆ ناوچەکە پێشبینیکراو بووە".

 

لەبارەى باران بارینیش، د.هەڵەت ڕەشید رونیکردەوە، پێشبینى زاناکانى بوارى کەشناسى ئەوەیە کە ئەمساڵ بارانێکى زۆر دەبارێت.

 

وتیشى"پێشبینى دەکرێت هەم وەرزى دەستپێکردنى باران زوو دەست پێ بکات و هەم ریژەیەکى زۆرتر دەبێت و ساڵێکى پڕ باران دەبێت".