گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پۆلیسى گەرمیان: پێشمەرگەیەک خۆى کوشت

2021.07.01 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى گەرمیان: پێشمەرگەیەک خۆى کوشت

ناس کورد-

وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان راگەیەندراوێکى لەبارەى خۆ کوشتنى پێشمەرگەیەک لە کاتى ئەرکى فەرمى خۆیدا، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری (1ى تەمووزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە تەرمی پێشمەرگەیەکی لیوا (3) بەناوی (عباس عبداللە حسیب) لەدایکبووی 1980  هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو ".

 

وتیشى "بەوتەی هاوڕێکانی ناوبراو دانیشتووی خانەقینەو لەکاتی ئەرکدا لەنزیک خانەقین فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو گیانی لەدەستداوە".

 

وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان رونیکردەوە، لەئێستادا لەپزیشکی دادوەری قەزای کەلار توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت و تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.