گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راپۆرتێک: خوێ کردن بە شوتییەوە خۆشتر و شیرینترى دەکات

2021.07.01 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێک: خوێ کردن بە شوتییەوە خۆشتر و شیرینترى دەکات

ناس کورد-

شوتى یەکێکە لە میوە هاوینە بەتامەکان و دڵخوازێکى زۆرى هەیە، بەتایبەتى لە کاتى گەرمادا قاشێک شوتى سارد گەرماى هاوینت لەبیر دەباتەوە، بەڵام دەتوانیت بە ڕێگەیەک تامەکەى خۆشتر بکەیت، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى سودەکەشى زیاتر دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى Women's world لە ڕاپۆرتێکدا (1ى تەمووزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، پرژاندنى هەندێک خوێ بەسەر شوتیدا تامى شوتییەکە بەهێز دەکات و واى لێدەکات شیرینتر بێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى کە خوێکە دەبێتە هۆى ئەوەى شلەمەنى شوتیەکە بهێنێتە بەشى سەرەوە، ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى بە شلەمەنى و شەکریش دەوڵەمەند بێت.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەگەر خوێکە بکەیت بەسەر پارچەیەک شوتیدا و چەند خولەکێک بەو شێوەیە جێى بهێڵێت، هەست بە بەتامتربوونى دەکەیت، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى خوێ چەندین سودى تەندروستى هەیە، خۆى بە سۆدیۆم ناسراوە و بریتییە لە ئێلکترۆلیتى سروشتى، هاوکارى جەستە دەکات بۆ پاراستنى ئاو و پارێزگاریش لە باڵانسى شلەمەنییەکان دەکات.

 

باشترە ئەگەر خوێى هیمالایا بەکاربهێنیت، بڕەکەشى بەپێى خواستى خۆتە، پێویستە ئەوەش بزانیت کە ناوکى شوتى سودێکى زۆرى بۆ پێست و قژ و تەندروستى هەیە، بڕێکى کەم گەرمۆکەى تێدایە و دەوڵەمەندە بە مادە خۆراکییەکان، دەتوانیت بە کاڵى یاخود برژاوى بیخۆیت.