گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

2021.07.01 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى ئاگادارییەکى لەبارەى کارپێکردن بە سیستمى گرێبەستى ئەلیکترۆنى بۆ کڕین و فڕۆشتنى ئۆتۆمبێل، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە (1ى تەمووزى 2021) لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەى سه‌رجه‌م پێشه‌نگا‌و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلى کردووە ئاماژەى بەوە کردووە کە "بڕیاری كاركردن به‌ سیستمى گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ١/٦/٢٠٢١ درێژکراوەتەوە بۆ ١/٨/٢٠٢١ئه‌مه‌ش له‌پێناو خۆگونجاندنى پێشه‌نگاو كۆمپانیاكانه‌ له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌دا" .

 

لە ئاگادارییەکەدا جەخت کراوەتەوە، پێویسته‌  تا رۆژی ١/٨/٢٠٢١ سه‌رجه‌م پێشه‌نگاو كۆمپانیاكان خۆیان لەگەڵ سیستمی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بگونجێنن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ته‌كانی هاتوچۆ مامه‌ڵه‌كانیان كاری پێ ناكرێت.

 

ئەوەش رونکراوەتەوە، كاركردن به‌ سیستمى گرێبه‌ستى ئه‌لیكترۆنى بۆي ٔه‌وه‌یه‌ خاوه‌ندارێتى ئۆتۆمبێل له‌ ماوه‌ى یه‌ك مانگدا له‌فرۆشیاره‌وه‌ بۆ كڕیار بگوازرێته‌وه.