گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دۆناڵد ڕامسفێڵد کۆچى دوایى کرد

2021.06.30 - 23:27
App store icon Play store icon Play store icon
دۆناڵد ڕامسفێڵد کۆچى دوایى کرد

ناس کورد- 

دۆناڵد ڕامسفێڵد سیاسەتمەدارى دیارى ئەمەریکى و وەزیرى بەرگرى پێشووترى ئەو وڵاتە، لە تەمەنى 80 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانى ئەمەریکا (30ى حوزەیرانى 2021) بڵاویان کردەوە، دۆناڵد ڕامسفێڵد کەسایەتى سیاسى ئەمەریکى و وەزیرى پێشووترى بەرگرى لە دوو کابینەدا و ئەندامى پێشووترى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەو وڵاتە، لە تەمەنى 80 ساڵیدا کۆچى دوایى کردووە.

 

لاى خۆیەوە وتەبێژى خێزانى ڕامسفێڵد ڕایگەیاند، ناوبراو لە ماڵەکەى خۆیدا لە ناوچەى تاوۆس لە نیو مەکسیکۆ کۆچى دوایى کردووە، هۆکارەکەشى نەخۆشى شێرپەنجەى خوێن جۆرى "مایلۆما" بوو.



ڕامسفێڵد لە ساڵى حەفتاکاندا سەرکردایەتى ستراتیجى شەڕى ساردى ئەمەریکاى کرد، چەندین پۆستى لە حکومەتى وڵاتەکەیدا وەرگرتووە و دواتر لەساڵى 1975 بۆ 1977 لە سەردەمى جیراڵد فۆرد سەرۆکى ئەو کاتەى ئەمریکا وەزیرى بەرگرى بووە، هەروەها بۆ جارى دووەم و لە سەردەمى جۆرج دەبلیو بۆش لەساڵى 2001 تا 2006 بووەتەوە بە وەزیرى بەرگرى.

 

ڕامسفێڵد ڕۆڵێکى سەرەکى هەبووە لە پلانەکانى وڵاتەکەى بۆ وەڵامدانەوەى هێرشەکەى 11ى سێپتەمبەرى 2001 بۆ سەر دوو تاوەرى بازرگانى لە شارى نیویۆرک، دواى شەڕى داگیرکارى ئەفغانستان و عێراق، چەندین تۆمەتى ئەشکەنجە و خراپى مامەڵەکردنى لەگەڵ بەندکراوانى زیندانى ئەبوغرێب درایە پاڵى، دواتر سەرجەم پاڵپشتییە سیاسیەکانى لەدەستدا و لەساڵى 2006 دەستى لەکارکێشایەوە.