گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناس کورد ناسنامەى ئەو  پێشمەرگەیە ئاشکرا دەکات کە ئەمڕۆ لەسەرەى بەنزیندا کوژرا

2021.06.30 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد ناسنامەى ئەو  پێشمەرگەیە ئاشکرا دەکات کە ئەمڕۆ لەسەرەى بەنزیندا کوژرا

ناس کورد-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێو بەنزینخانەیەکی شاری کەرکوک تەقە لە پێشمەرگەیەک کرا دوای گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، لێکۆڵینەوە سەرەتایەکان  لە روداوەکە کۆتای پێ هات و تاوان بارەکە ناسراوەتەوە جۆر وژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەەکە دراوە بەسەرجەم بازگەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی مەحمود شایەتحاڵ لە شوێنی روداوەکە (30ى حوزەیرانى 2021) بە "ناس کورد"ی وت "من لەسەرەی بەنزین بوم بينيم دوو کەس لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامیری دوا بەدوای ئەو کەسەی کە کوژرا ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵی پێ بوو هاتە نزیکیەوە چوار بۆ پێنج  فیشەکی بە شۆفێری ئۆپڵەکەوە نا کە خێزانیشی لە نێو ئۆتۆمبێلەکە بوو پاشان هەڵهات".

 

وتیشى "لەدواى تەقەکان دەست بەجێ بەنزینخانەکە داخرا بە رووی هاوڵاتیاندا ئەوەشی لەوێ بو کرایە دەرەوە".

 

ئەو شایەتحاڵە رونیکردەوە، فیشەکەکان نرابوو بە سەری و سەر سنگیەوە بەڵام بارودۆخی زۆر خراپ بوو.  

 ‏

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی کەرکوک کە نەیویست ئاماژە بەناوەکەی بکرێت بۆ "ناس کورد"ى رونکردەوە، ئەو هاوڵاتیە ناوی تەواوی (هێمن محەمەد حەمەدەمین)ە و تەمەنی 25 ساڵە و پێشمەرگەیە لە لیوای 134 سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و باوکی دوو منداڵە و دانیشتوی گەرەکی پەنجاعەلی یە.

 

وتیشی، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کۆتایی پێ هاتوە دەرکەوتوە کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبوە لە رێگای کامێرای چاودێری ناو بەنزینخانەکە تاوانبارەکە  ناسراوەتەوە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکان دەرکەوت دانیشتوی ناحیەی لەیلانی شاری کەرکوکە و  لە ئێستادا جۆر و ژمارە و رەنگی ئۆتۆمبێلەکە دراوە بەسەرجەم بازگەکانی ناو شار و دەرەوەی شار .