گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی ڕێگەدان بە ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل بەڕێژەی %30 ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.06.30 - 18:34
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ڕێگەدان بە ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل بەڕێژەی %30 ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ڕێگەدان بە ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل بەڕێژەی %30 ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکان خۆیان بەڕێژەیەک جامەکانیان ڕەشە، کاتێکیش بە لەزگەی %30 ڕەش دەکرێن دەبێتە زیاتر لە %50 و بەوەش توشی سزا دەبن، داواش لە شۆفێران دەکات، بەقسەی خاوەن کەمالیاتەکان هەڵنەخەڵەتێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، " لەدوێنێوە بەهەزاران نامەم بۆهاتووە کە پرسیاردەکەن ،ئایا جامڕەشکردن تاڕێژەی 30% ئاساییە و ڕێگاپێدراوە یان نا؟."

 

No photo description available.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو ئامێرەی کە لە وێنەکە دیارە، ئەوە ئامێری پشکنینی ڕێژەی جامڕەشە کەلەبەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆ کاری پێدەکرێت، ئەو جامەش کەلەسەری دانراوە جامێکی ئاسایی ڕوونە، کە هی ئۆتۆمبێلە فۆردەکانە، سەیری ڕێژەی خوێندنەوەکەی بکەن کە 73،6ی خوێندووەتەوە، ئەگەر ئەو ڕێژە لە 100 دەربکەین، 26.4 دەمێنێتەوە."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "واتا ئەو جامە خۆی ڕێژەی ڕێگاگرتنی  هاتنە ناوی تیشکی خۆری 26.4 کەواتە بۆگەیشتن بەرێژەی 30%هیچی وا نامێنێتەوە و هیچ لەزگەیەک نیە کە ئەو ڕێژە کەمە بگەڕێنێتەوە، ئەگەر هەبوو دەتوانن بیکەن کە دڵنیام کەستان پێی ڕازی نابن."

 

باسی لەوەشکردووە، "بەقسەی خاوەن کەمالیاتەکانیش مەخەڵەتێن کە پێتان دەلێن فلانە لەزگە 30%، چونکە 30%ی لەزگەکە کە کۆدەکرێتەوە لەگەل ڕێژەی ڕەشئ جامەکە خۆی، دەگاتە سەروی 50%، بەوەش توشی سزادەبن."