ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان خشتەى بەراوردکارى پلەى گەرماى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بە شارەکانى باشورى عێراق بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە (30ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا بەراوردى پلەى گەرمى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بە شارەکانى باشورى عێراق کردووە و بەگوێرەى بەراوردکارییەکە بەرزترین پلەى گەرمى شارەکانى هەرێم لە پارێزگاى هەولێر و هەڵەبجە بووە کە 45,1 پلە بووە و سەبارەت بە شارەکانى باشورى عێراق بەرزترین پلەى گەرمى لە پارێزگاکانى نەجەف و ناسڕییە و سەماوە بووە کە زیاتر لە 51 پلە بووە.