گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ناڕەزایەتییەکان دەتەقنەوە’’

ئێران کارەباى لەعێراق ’’کوژاندەوە’’

2021.06.30 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران کارەباى لەعێراق ’’کوژاندەوە’’

ناس کورد-

ئاژانسێکى ئەمەریکى ئاشکرایکرد، ئێران تەواوى هێڵەکانى ڕەوانە کردنى کارەباى بۆ عێراق ڕاگرتووە، ئەوەش مەترسى سەرهەڵدانى دۆخێکى سەختترى ناڕەزایەتى لەناوچەکانى باشوور و ناوەڕاستى لێ دەکرێت بەهۆى کەمى کارەبا  لەدۆخى بەرزبونەوەى پلەکانى گەرمادا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاپۆرتێکدا ئاژانسى ئاسۆشێتید پرێس ( 30ى حوزەیرانى 2021) ئەوەى ئاشکرا کردووە، ئێران سەرجەم پاڵپشتییەکانى بۆ کەرتى وزەى عێراق ڕاگرتووە و ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێ سەرهەڵدانى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکى بەرفراوانى لێ دەکرێت بەهۆى نەبوونى کارەباوە لەدۆخى بەرزى پلەکانى گەرمادا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئێران دووچارى تەنگەژەى ئابوورى بووەتەوە و فشارى خستووەتە سەر حکومەتى عێراق پارەى قەرزەکانى کە لەلایەن ئەمەریکاوە بلۆکى خراوەتەسەر لەبانکەکانى عێراقدا پێش پڕۆسەى هەڵبژاردن بداتەوە.

 

بەپێی راپۆرتەکە، سەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکان لەباشوورى عێراق بەهۆى کەمى هێڵى کارەباوە لەبەرزبونەوەى پلەکانى گەرمادا دەرکەوتووە.

 

باس لەوەش کراوە، لەماوەکانى ڕابردوودا ئەمەریکا لەسەر ئەوە ڕەزامەندبوو لەسەرخۆ ئەو سزایانە هەڵبگیرێت تا ئەوکاتەى عێراق خۆى دەتوانێت لەو بواردە پێداویستیەکانى خۆى پڕ بکاتەوە. 

 

هەر بەپێى ڕاپۆرتەکە بەپشت بەستن بەداتاکانى وەزارەتى کارەباى عێراق، بەرهەمى چوار هێڵى کارەباى لەسەرسنورەکانى ئێرانەوە بۆ عێراق بۆ دوینێ سێ شەممە گەیشتووەتە خاڵى سفر.

 

ئاژانسەکە لەسەر زارى بەرپرسانى وەزارەتى کارەباى عێراقەوە ئەوەشى بڵاو کردووەتەوە، تێکڕاى هاوردەکردنى کارەبا لەهەفتەى ڕابردوودا لەئێرانەوە کەمى کردووە لەکاتێکدا هاوردەکرنى گاز و کارەباى ئەو وڵاتە نزیکەى سێ یەکێکى پێداویستیەکانى عێراقى لەوزەدا پڕکردووەتەوە.

 

هاوکات یەسار مالیکى شرۆڤەکارى سیاسى لەدەستەى کیوماڵى ئابوورى لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕایگەیاندووە، ئێران پشتى بە هاوردە کردنى وزەى ئێران بەستووە بەتایبەت بۆ وەرزى هاوین.

 

بەپێى ڕێکەوتنى عێراق و ئێران، لەڕێگەى دوو هێڵەوە ئێران گازى سروشتى بۆ وێستگەکانى بەسڕە و سەماوە و ناسڕییە و دیالە دەنێرێت و ئەوە کەمکردنەوەیەش کاریگەرى خراپى بۆ کەمى کارەباى نەخۆشخانە و کۆمپانیاکان و ماڵى هاوڵاتیانیش دەبێت بەتایبەت گڕوهەتاوى ئەم هاوینە گەرمترە.

 

لەئێستادا عێراق 4 ملیار دۆلارى پارەى هاوردەى وزەى ئێرانى قەرزارە و بەپڕۆسەیەکى هێواش پارەى ئەو شتانە دەداتە ئێران کە هاوردەیان دەکات، ئەوەش بەپێی راپۆرتەکە.

 

هەر بەپێى ئاسۆشێتێد پرێس، عێراق ناتوانیت ڕاستەوخۆ پارەى ئەو شتانەى هاوردەى دەکات بداتە ئێران بەڵام دەتوانێت پارەى شتومەک و داو دەرمانیان بداتێ و هەروەها پارەى ئەو کۆمپانیا ئێرانیانەى کە لەعێراقدا کار دەکەن بدات، بەمدواییانەش عێراق ڤاکسینى دژە کۆرۆناى بۆ ئێران کڕى.