گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی ڕێگری کردن لە فرۆشتنی بەنزینی 500 دیناری ڕوونکردنەوە دەدات

2021.06.30 - 15:07
App store icon Play store icon Play store icon
شارەوانیی سلێمانی لەبارەی ڕێگری کردن لە فرۆشتنی بەنزینی 500 دیناری ڕوونکردنەوە دەدات

 ناس کورد-

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی ڕێگری کردن لە فرۆشتنی بەنزین لەلایەن سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێوە بە 500 دینار ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کاری ئەوان ڕێگری لەوە بکەن و ئەوان تەنها ڕێگرییان لە زیادەڕەوییەک کردووە بۆسەر زەوییەک کە هەوڵدراوە بکرێت بە گەراج.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی (چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "پاش بە‌كارھینانی  زە‌وی ھاووڵاتیان بۆ پاركی ئۆتۆمبیل لە ‌نزیك  چاڤی لاند، بە‌شی لابردنی سە‌رپێچی  و زیادە‌ڕۆیی  ئاگاداری  ستافی چاڤی لاندیان كرد كە ‌رێگە‌ پێدراونیە‌  زە‌وی بە‌بێ مۆڵە‌ت  بە‌كاربێنیت بۆپاركی ئۆتۆمبیل   ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیمە‌كانمان پاش ئاگادركردنە‌وە‌كە‌ ھە‌ستان بە‌ دروستكردنی ساتر بۆ ئە‌و زە‌وییانە‌  كە‌ بە‌بێ ئاگادری خاوە‌نە‌كانیان كراوە‌ بە‌پاركی ئۆتۆمبیل  ."

 

May be an image of outdoors

 

شارەوانیی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بە‌داخە‌وە‌  كە‌نالێک دور لە‌ راستیی بابە‌تە‌كە‌ وای پیشاندا كە‌رێگری لە‌فرۆشتنی  بە‌نزین  دە‌كرێت، بەڵام كاری فرۆشتنی بە‌نزین ھیچ پە‌یوە‌ندی بە‌ شارە‌وانی سلێمانی و بە‌شی لابردنی سە‌رپێچی و زیادە‌رە‌وییەوە نیە."

 

جەختیشیکردووەتەوە، " بە‌شی لابردنی سە‌رپێچی وزیادە‌ڕۆیی  شارە‌وانی سلێمانی بە‌ئە‌ركی خۆی دە‌زانیت  موڵكی گشتی و موڵكی ھاوڵاتیان   بپارێزیت."

 

لەماوەی ڕابردوودا لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوی ڕایگەیاند، بە 500 دینار بەنزین دابین دەکات و تائێستا بەردەوامە.

 

May be an image of outdoors

May be an image of outdoors

May be an image of outdoors