گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرما

زیاتر لە 100 کەس بەهۆی گەرماى بەتینەوە لە کەنەدا مردوون

2021.06.30 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 100 کەس بەهۆی گەرماى بەتینەوە لە کەنەدا مردوون

ناس کورد-

لە شەش ڕۆژدا زیاتر لە 100 حاڵەتى مردنى لەناکاو لەکەنەدا تۆمارکراوە، کە بەشێکی زۆریان بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەى گەماوە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسى کەنەدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژى هەینییەوە تا ئێستا 130 حاڵەتى مردنى لەناکاویان پێگەیشتووە، کە زۆربەیان کەسانى بەتەمەن یان ئەوانەن کە دۆخى تەندروستیان خراپە، ئەوەش بەپێی پێگەى بی بی سی.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەى بێپێشینەى پلەى گەرما هۆکار بووە بۆ گیانلەدەستدانى زۆرێک لەو کەسانە.

 

رۆژى دووشەممە بەرزترین پلەى گەرما لەکەنەدا بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک تۆمارکرا کە 49.5 پلەى سەدى بوو.