گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى بایکۆتى ئاوات شێخ جەناب کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران دواخرا

2021.06.30 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
دواى بایکۆتى ئاوات شێخ جەناب کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران دواخرا

ناس کورد-

سەرچاوەیەک ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەى ئەنجومەن کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت بۆ کاتێکى نادیار دواخراوە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەى هەواڵى بایکۆتى کۆبوونەوەى حکومەت لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیرى داراییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە کە داوایکرد ناوى نەهێنرێت ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، وەزیرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران هەیە، بەڵام دواتر ئاگادارکردنەوەیەکى دیکەیان پێگەیشتووە کە کۆبوونەوەکە دواخراوە.

 

وتیشى، هۆکارى دواخستنى کۆبوونەوەکە گەڕێنراوەتەوە بۆ ئەوەى مەسرور بارزانى سەرۆک وەزیران کارێکى بەپەلەى بۆ هاتووەتە پێش.

 

دواخستنى کۆبوونەوەکە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەى دەنگۆکان لەبارەى بایکۆتى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیرى داراییەوە بەهۆى مشتومڕەکانى دوایین کۆبوونەوەى پەرلەمان.

 

بەڵام سەرچاوەکەى ئەنجومەنى وەزیران وتى هیچ زانیارییەکى نییە لەو بارەیەوە.

 

ناس کورد پەیوەندى بە ئاوات شێخ جەناب و نوسینگەکەى و ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتارى گۆڕانەوە کرد لەو بارەیەوە، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانیان نەدایەوە. بەڵام چەند رۆژنامەنوسێکى دیارى ئەو بزوتنەوەیە جەختیان کردووەتەوە کە وەزیرى دارایی بایکۆتى کۆبونەوەى حکومەت دەکات.