کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرەبەیانى ئەمڕۆ، 19ی حوزەیرانی 2019، سەباح ئەحمەد سەباح، میری کوەیت سەردانی بەغدای کرد و لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لێکرا. سەردانەکەى میری کوەیت بۆ عێراق لە گەرمەى هەڵکشانی بارگرژییەکانی ئێران و ئەمریکادایە و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبووە و کۆمەڵێک تەوەری گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێکران. . ئیحسان شەمەری، سەرۆکى ناوەندی بیرکردنەوەى سیاسیی بۆ ناس کوردی دوو دۆسیەی گرنگی باسکرد کە میری کوەیت لەگەڵ بەرپرسانى عێراق تاوتوێی دەکەن، "دۆسیەی یەکەم کاراکردنەوەى بڕیارەکانى کۆنگرەى کوەیتە بۆ وڵاتانى بەخشەر بۆ ئاوەدانکردنەوەى عێراق، دۆسیەی دووەمیش گۆڕین و خەرجکردنی پارەى قەرەبووکردنەوەى کوەیتە بۆ پڕۆژەکانى وەبەرهێنان وەک بەشێک لە هەوڵەکانى کوەیت بۆ پشتگیری و ئاوەدانکردنەوەى عێراق"، شەمەری وتیشی، "بەڵام زۆر دڵنیا نیم لە ڕاستی زانیارییەکان."