گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم وەڵامی گروپێکی چەکداریی شیعە دەداتەوە

2021.06.30 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم وەڵامی گروپێکی چەکداریی شیعە دەداتەوە

ناس کورد-

حکومەتی هەرێم کوردستان ڕەتی دەکاتەوە ئەو فڕۆکە ئەمریکییانەى بەرەبەیانی دووشەممە بۆردومانی چەند بنکە و بارەگایەکی میلیشیاکانی نزیک لە ئێرانیان کرد لە سنوری عێراق و سوریا لە هەولێرەوە فڕی بن.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (30ی حوزەیرانی 2021) دەڵێت، "لەم ڕۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشای ( کتائب سید الشهداء) بەناوی احمد المکصوص بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون. ئێمە ئەم قسانە ڕەتدەکەینەوە چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە."

 

دەشڵێت، "بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراب دەگەینن."

 

جەختی کردووەتەوە کە "هەر هێرشەکی تر بکرێتە سەر هەولێر گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی احمد مکصوص و هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن چونکە ئەمە ڕێخۆشکردن و پاساو هێنانەوەی پێش وەختەیە بۆ بەئامانجگرتنی هەولێر."

 

ڕۆژی 28ی حوزەیرانی 2021، ئەمریکا لەسەر سنوری عێراق و سوریا چەند بنکە و بارەگاکانی لیواکانی حزبوڵڵا و لیواکانی سەید ئەلشوهەدای کردە ئامانج، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش وتی، لە هێرشەکەدا پێنج چەکداری سەید ئەلشوهەدا کوژراون.

 

هەر ئەو کاتە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، هێرشییان بۆسەر ئەو هێزانە لە وەڵامی ئەو هێرشانە دێت کە ئەو چەکدارانە دەیکەنەسەر کارمەندان و دامەزراوە ئەمەریکییەکان لە عێراق.

 

ئاماژەی بەوەش کردووە، "هێرشەکان ئەوە نیشان دەدات کە سیاسەتی سەرۆک بایدن ڕوونە و بۆ پاراستنی ئەمەریکاییەکان کار دەکات."

 

هاوکات وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆردومانکردنى پێگەى گروپە چەکدارەکان لەسەر سنورى سوریا و عێراق پێویست بووە و هەڵگرى پەیامى تایبەت بووە.  

 

ئەنتۆنى بلینکن ئەمڕۆ دووشەممە (28ی حوزەیرانی 2021) لە پەراوێزى کۆبوونەوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش ئاماژەى بەوەکرد، رێوشوێنى پێویست و گونجاویان گرتووەتە بەر بە ئامانجى سنوردانان بۆ مەترسی و هەڕەشەکان".  

  

وتیشى، "هێرشەکان پەیامێکى توند و ڕوون بووە".  

  

me_ga.php?id=21136me_ga.php?id=21135me_ga.php?id=21137me_ga.php?id=21138