ناس کورد-
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەکەرکوک رایگەیاند، ئەفسەرێکى وەزارەتی بەرگری عێراق موچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و ئەفسەرانی بەڕێوبەرایەتییەکى بردووە و بەرەو تورکیا هەڵهاتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە ئەمنی لە کەرکوک بۆ ناس کورد باسى لەوەکرد، ئەو ئەفسەرە پلەی عەقیدە سەر بە بەڕێوبەرایەتی کاروباری بەرگری وەزارەتی بەرگری عێراقە ئەو بڕە پارەیەى بردوویەتى بڕەکەی بە زیاتر لە دوو ملیار دینارە دەخەمڵێنرێت.
وتیشی ئەو ئەفسەرە دانیشتووی شاری کەرکوکە بەڵام دەوامی لە کەرکوک نەبووە، بەڵام دوو خانوی هەیە لەشارەکە، پێشوتر خێزانەکەی ڕەوانەی وڵاتی تورکیا کردووە ، دوای وەرگرتنی موچەکە خۆشی بەرەو ئەو وڵاتە ھەڵھاتووە.
تا ئێستا وەزارەتى بەرگرى و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ رونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.