گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی زێڕ

زێڕ بۆ نزمترین ئاست لە ماوەى ساڵێکدا دابەزى

2021.06.29 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
زێڕ بۆ نزمترین ئاست لە ماوەى ساڵێکدا دابەزى

ناس کورد-

زێڕ 1%ى ترى نرخەکەى لەدەستدا و یەک ئۆنسە گەیشتە خوار 1765 دۆلار و بەوەش نزمترین ئاستى لەماوەى 11 مانگى ڕابردوودا تۆمارکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتە ئابورییەکان، نرخى زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا 1764.50 دۆلار بووە بۆ یەک ئۆنسە و 0.77%ى نرخەکەى لەدەستداوە، ئەوەش نزمترین ئاستە لە 15ى نیسانى ساڵى ڕابردووەوە تۆمارى کردبێت.

 

بەپێى هەمان ئەو ڕاپۆرتانە، هەروەها نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى ئەمریکا 1% دابەزیوە و یەک ئۆنسە بە 1763.60 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

 

هەرچى سەبارەت بە کانزا گرانبەهاکانى تریشە، زیو 1.1%ى نرخەکەى لەدەستداوە و یەک ئۆنسە بەرامبەر 25.80 دۆلارە و بەوەش بەهەمان شێوە لە ماوەى 11 مانگى ڕابردوودا نزمترین ئاستیەتى، هەروەها پالادیۆم 0.3%ى نرخەکەى لەدەستداوە و ئەک ئۆنسە بەرامبەر 2678.10 دۆلارە و پلاتین 1.9%ى نرخەکەى لەدەستداوە و یەک ئۆنسە بە 1068.82 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.