گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلی گەرما

ئەمڕۆ دوکان و دەربەندیخان گەرمترین ناوچەی پارێزگای سلێمانی بوون

2021.06.29 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمڕۆ دوکان و دەربەندیخان گەرمترین ناوچەی پارێزگای سلێمانی بوون

ناس کورد-

کەشناسیی هەرێم نەخشەی بەرزبوونەوەی پلەى گەرمای سلێمانى و ڕانیە و زاخۆ و بەشێک لە قەزا و ناحیەکانی هەرێمی ڕاگەیاند، بە جۆرێک هاوینەهەواری دوکان بەرزترین پلەی گەرمای تۆمار کردووە کە 46 پلەی سیلیزی بووە.
 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەو داتایەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە خانەقین تۆمار کراوە کە 50 پلەی سیلیزی بووە، دواتر کەلار دێت کە 48 پلەیە، پاشان کەرکوک و دوزخورماتوو دێن کە 47 پلە بوون.

 

هەر بەپێی داتاکە، لە هاوینەهەواری دوکان و دەربەندیخان بەرزترین پلەی گەرمایان تۆمار کردووە لە پارێزگای سلێمانی کە 46 پلەی سیلیزی بووە. هەروەها لە خەبات و شەمامکیش لە هەولێر هەمان پلە تۆمار کراون.  

 

بەڵام فێنکترین ناوچە لە هەرێمی کوردستان لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە کە 33 پلەی سیلیزی بووە.

No photo description available.