گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کەسێک لە ناو بازاڕی دهۆک بە مردوویی دۆزرایەوە

2021.06.29 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک لە ناو بازاڕی دهۆک بە مردوویی دۆزرایەوە

ناس کورد-

کەسێک لە ناوبازاڕى شارى دهۆک گیانی لەدەستدا و تائێستا ناسنامەکەى دیار نییە، پۆلیسى شارەکەش داوا دەکات هەرکەس دەیناسێت کەسوکارى ئاگادار بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسى پارێزگاى دهۆک (29ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، دواى ئەوەى ئاگادارکراونەتەوە لەوەى کەسێک لە نزیک فولکەى مەم و زین لەسەر زەوی بە بێهۆشی کەوتووە، دەستبەجێ هێزەکانى پۆلیس گەیشتنە شوێنەکە و بردوویانەتە نەخۆشخانە "بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستدا بوو".

 

ڕونیشکراوەتەوە، کەسەکە خاوەن پێداویستى تایبەتە و بەوە ناسرابوو کە بەردەوام لەناو بازاڕى دهۆکدا دەگەڕا و کاغەزێکى لەدەستدا بووە، بەڵام هیچی لەسەر نەنوسراوە.

 

پۆلیسى دهۆک جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەو کەسە هیچ ناسنامەیەکى پێ نییە، هەرکەسێک دەیناسێت کەسوکارى ئاگادار بکاتەوە چونکە هێشتا تەرمەکەى لە پزیشکى دادى پارێزگاى دهۆکە.