ناس کورد-
سەرۆکى بەرەى تورکمانى، ڕەخنە لە کۆمسیۆنى سەربەخۆى باڵاى هەڵبژاردنەکان دەگرێت کە چەند کەسێکیان لە وێستگەکانى دەنگدان لە پارێزگاى کەرکوک داناوە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانى ساختەکارى لە هەڵبژاردنى ساڵى 2018.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەسەن توران (29ى حوزەیرانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کردووە "کۆمسیۆنى باڵا کەسانێکیان دامەزراندوە لەسەر وێستگەکانى دەنگدان لە هەڵبژاردنى 2018دا کارى ساختەکارى و نایاساییان لە بەرژەوەندنى لایەنێکى دیاریکراو ئەنجام داوە".
توران رونیکردۆتەوە، گرنگى نەدانى هەر سێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق بە پێشێل کردنى یاسا و بێ توانایی دەزگاى چاودێرى لە کەرکوک بەردەوامى دەدات بە ڕێرەوى ساختەکاریى هەڵبژاردنى داهاتوو.
سەرۆکى بەرەى تورکمانى لە بڵاوکراوەکەدا هۆشدارى دەدات بە کۆمسیۆن لە بارەى دووبارە نەبوونەوەى پێشێلکاریەکانى ڕابردوو و چەسپاندنى دەستور بۆ ئەوەى مافى دەنگدەر پارێزراو بێت.