گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماوە لە چەند پارێزگایەکى عێراق کرایە پشوو

2021.06.29 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماوە لە چەند پارێزگایەکى عێراق کرایە پشوو

ناس کورد- 

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پارێزگاکانی نەجەف و بەسرە و دیوانیە لە باشوریی عێراق بریاریاندا دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومەییەکان بۆماوەی 48 کاتژمێر ڕابگرن.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حکومەتە خۆجێیەکانی هەردوو پارێزگای نەجەف وبەسرە لەباشوریی عێراق (29ی حوزەیرانی 2021)  ڕایانگەیاند "بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما  بڕیاریانداوە دەوامی فەرمی فەرمانگە حکومییەکان بۆ ماوەی 48 کاتژمێر ڕابگرن".

 

پارێزگای بەسرە بریاریداوە سبەی (چوارشەممە ) و دوو سبەی ( پێنجشەممە) بکات بەپشوو لەفەرمانگە حکومییەکاندا وهاوکات پارێزگای نەجەف بڕیاریداوە تەنها دووسبەی پێنجشەممە بکات بەپشوو".

 

هاوکات پارێزگاری دیوانیەش لە لێدوانێکدا بەڕۆژنامەى" سەباح"ی فەرمی ڕاگەیاندووە "بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بڕیاریانداوە کاتی دەوامی فەرمانگە حکومییەکان کەم بکەنەوە  و ڕۆژانی پێنجشەممەش لەهەموو هەفتەیەکدا بکات بە پشوو". 

 

هۆکاری ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگە حکومییەکان لەو دوو پارێزگایەدا دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کە بەگوێرەی کەشناسی عێراق  پێشبینی دەکرێت لەماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەربەستی 50 پلەی سەدی تێپەڕێنێت".