ناس کورد-
بەشێک لە هاوڵاتیان لەسنورى دوکان رژانە سەرشەقام و دژى کەمى کارەبا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگەى سەرەکى دوکان - سلێمانى یان داخستووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خۆپیشاندەران نزیکەى کاتژمێرێکە لەسەر شەقامى سەرەکى دوکان - سلێمانى گردبوونەتەوە و داوادەکەن کێشەى کەمى کارەبایان بۆ چارەسەر بکرێت.
تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامى داواى خۆپیشاندانیان نەداوەتەوە و بەهۆى گرتنى رێگاکەشەوە قەرەباڵغییەکى زۆر لەسەر شەقامەکە دروستبووە.