گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوە یەکگرتووەکان: محەمەد سەلمان بەرپرسە لە کوشتنى خاشقچی و پێویستە سزا بدرێت

2019.06.19 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوە یەکگرتووەکان: محەمەد سەلمان بەرپرسە لە کوشتنى خاشقچی و پێویستە سزا بدرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لێکۆڵەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەڵگە هەیە کە ئاماژەن بۆئەوەى محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە و چەند بەرپرسێکى تری ئەو وڵاتە بەرپرسیارن لە کوشتنی ڕۆژنامەنوس جەمال خاشقچی. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی حوزەیرانی 2019، ئاگنیس کاڵماراد، لێکۆڵەری تایبەتی کوشتن لە دەرەوەى یاسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتی کۆتایی ئەو ڕێکخراوەى لەبارەى ڕووداوی کوشتنی جەمال خاشقچی ئاشکراکرد و داوای سزای زیاتری کرد بۆسەر جێنشینی سعودیە و سامانەکەى تا ئەوکاتەى دەیسەلمێنێت بەرپرسیار نییە لە ڕووداوەکەدا. . کاڵماراد لە ڕاپۆرتەکەدا کە شەش مانگی پێچووە دەڵێت، "خاشقچی قوربانی کوشتنی بەئەنقەست و بەرنامە بۆ دارێژراو بووە و لە دەرەوەى یاسا کوژراوە و بەرپرسیارییەتییەکەى دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتى سعودیە." . وتیشى، "بەڵگەی زیاتری حاشاهەڵنەگر هەیە کە پێویست دەکات لێکۆڵینەوەى زیاتر بکرێت لە بەرپرسیارێتی بەرپرسانى باڵای سعودیە بە تایبەت جێنشینی یەکەم."