گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوەشاندنەوەى لێبڕینى موچە لەپەرلەمان نەخرایە دەنگدانەوە

2021.06.29 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوەشاندنەوەى لێبڕینى موچە لەپەرلەمان نەخرایە دەنگدانەوە

ناس کورد-

 

پەرلەمانى کوردستان پرسی هەڵوەشاندنەوەى لێبڕینى موچەى نەخستە دەنگدانەوە، سەرەڕاى داواکارى زۆرى پەرلەمانتاران لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاتژمێر چوارى بەرەبەیانى ئەمڕۆ دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بەبەشدارى ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسى باڵاى حکومەت کۆتایی هات کە نزیکەى 18 کاتژمێرى خایاند، دانیشتنەکە گفتوگۆ و مشتومڕى گەرم و توندى بەخۆوە بینى لەسەر پرسی نەوت و موچە.

 

بەشێک لە پەرلەمانتاران لەدانیشنەکەدا داوایانکرد پرسی هەڵوەشاندنەوەى لێبڕینى موچە بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە کۆتایی هات و پرسەکە نەخرایە دەنگدانەوە.

 

لەکۆتایی دانیشتنى پەرلەماندا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ كه‌هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌رسێ لیژنه‌ی دارایی و یاسایى و وزه‌و سامانه‌ سرووشتییه‌كان رابسپێردرێن بۆ ئاماده‌كردنی پوخته‌ی داواكارییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی كه‌له‌دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا به‌مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی وه‌ك نه‌خشه‌ ڕێگه‌یه‌ك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌نگی 69 په‌رله‌مانتار په‌سندكرا.