گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

جاسەنە راگەیەندراوێکى لەبارەى بڕیارەکەى دادگاى پێداچوونەوەى هەرێم بڵاوکردەوە

2021.06.29 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
جاسەنە راگەیەندراوێکى لەبارەى بڕیارەکەى دادگاى پێداچوونەوەى هەرێم بڵاوکردەوە

ناس کورد-

ڕێکخراوى جاسەنە بۆ ئازادى و بیروڕا و میدیا لەبارەى بڕیارەکەى دادگاى پێداچوونەوەى هەرێم دەرهەق بە دەستگیرکراوانى بادینان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێکخراوەکە (29ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە ئاراستەى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەى وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانى بوارى مافەکانى مرۆڤى کردووە ئاماژەى بەوە کردووە "دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان، بەبێ گوێدانە پرەنسیپەكانی ئازدای‌ و مافەكانی مرۆڤ، هەنگاوە ستەمكارییەكانیان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و چالاکوانان زیاتر و زیاتر دەبێت ‌و ئەویش بە دەستگیركردن ‌و لە زیندان توندكردن ‌و سەپاندنی حوكمی ناڕەوا بەسەریاندا کە دوورە لە هەموو یاسا و رێسا ناوخۆیی ‌و نێودەوڵەتیەكان".

 

لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا ڕێکخراوى جاسەنە داوا لە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات کە دەسەڵاتی خۆی بەكاربهێنێت و "وەفاداربێت بەرامبەر لێدوانەکانی پێشووی خۆی لەسەر ئەم کەیسە و بڕیاری لێبوردنی تایبەت بۆ حوكمدراوەکانی بادینان دەربکات، تاوەكو چیتر ناوناوبانگی هەرێمی كوردستان لەرووی پێشێلكاری‌ و دیموكراسی‌و پرەنسیپەكانی ئازادی مافی مرۆڤ لەكەدارتر نەبێت"‌.

 

رێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا رۆژی ٦ی ئایاری ٢٠٢١ مۆڵەتی فەرمی لە فەرمانگەی

رێکخراوە ناحکومیەکان وەرگرتووە.

 

رێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە و، ئامانجی دەستەبەرکردن و پاراستنی ئازادی بیروڕا و رۆژنامەگەری و ئازادی سۆشیال میدیایە.

 

دەقى راگەیەندراوەکە:

بەیاننامەی رێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا دەربارەی سەپاندنی شەش ساڵ زیندانی بەسەر گیراوەکانی بادینان..

بۆ:

- رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان

- باڵوێزخانەو قونسڵخانەی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی

کوردستان

- رێكخراوەكانی نێودەوڵەتیەكانی بواری مافەكانی

مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین

- رێكخراوە جەماوەری‌و ناحكومیەكان‌ و میدیاییەكان

بابەت..

راگەیەنراوی ناڕەزایی دەربڕین

ئەگەرچی، سەرجەم جاڕنامە‌ و رێكەوتننامە جیهانی ‌و نێودەوڵەتی ‌و هەرێمایەتیەكان ‌و دەستووری عیراق ‌و

یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان، بە ماددە ‌و بڕگەی تایبەت جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە

هەموو كەسێك مافی پەیڕەوكردنی ئازادی رادەربڕن‌ و گوزارشتكردنی هەیە.

 

سەرباری ئەمانەش، بەردەوام ڕاپۆرتی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ‌ و ئازادی

رادەربڕین، جەخت لەسەر چاککردن و کەمکردنەوەی پێشێلكارییە یاساییەكانی دژ بە ڕۆژنامەنوسان ‌و

ئازایخوازان دەكەنەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان، بەبێ گوێدانە پرەنسیپەكانی ئازدای‌ و

مافەكانی مرۆڤ، هەنگاوە ستەمكارییەكانیان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و چالاکوانان زیاتر و زیاتر دەبێت ‌و

ئەویش بە دەستگیركردن‌و لە زیندان توندكردن ‌و سەپاندنی حوكمی ناڕەوا بەسەریاندا کە دوورە لە هەموو

یاسا و رێسا ناوخۆیی ‌و نێودەوڵەتیەكان.

 

ئازادیخوازان، بەرگریكارانی مافەكانی مرۆڤ سەرئەنجام دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان، بەبێ

گوێدانی فشارە ناوخۆیی ‌و نێودەوڵەتیەكان، لەڕێی دادگاكانەوە، حوكمدانی ناداپەوەرانە ‌و ستەمكارانەی

خۆیان بەسەر بەندكراوانی ئازادیخوازی بادیناندا دووپاتکردەوە. ئەمەش گومانەكانی لەسەر نا

دیموكراسیەت و هەوڵەكانی سنورداركردنی ئازادی ڕادەربرین لە هەرێم تۆختركردووە.

 

هەر بۆیە، ئەم هەنگاوەی دادگاكانی هەرێمی كوردستان، بە ئامانجێكی سیاسی ‌و هەوڵێكی دیكەیە بۆ خنكاندنی ئازادی‌و بەرتەسککردنەوەی ئەو پەراوێزە دیموکراسییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، لەم راونگەیەوە داوا لە

نەتەوەیەكگرتووەكان‌ و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ‌ و ئازادی رادەربڕین دەكەین، لەبەرامبەر ئەم

بڕیارە ستەمكارانە ‌و نادادپەروەرانەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەرهەق بە ئازادیخوازان بێدەنگ

نەبن‌ و فشاری لێبڕاوانە بكەن بۆ ئازادكردنی حوكمدراوانی بادینان.

 

هەر وەك داوا لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین، كە دەسەڵاتی خۆی بەكاربهێنێت وەفاداربێت بەرامبەر لێدوانەکانی پێشووی خۆی لەسەر ئەم کەیسە و بڕیاری لێبوردنی تایبەت بۆ حوكمدراوەکانی بادینان دەربکات، تاوەكو چیتر ناوناوبانگی هەرێمی كوردستان لەرووی پێشێلكاری‌ و دیموكراسی‌و پرەنسیپەكانی ئازادی مافی مرۆڤ لەكەدارتر نەبێت‌.

 

لە روانگەی هەستکردن بەرپرسیارێتیی و کاری پیشەیی رێکخراوەیمانەوە دەمانەوێت رای گشتی خەڵکی

کوردستان و هەموو لایەک ئاگاداربکەینەوە کە کۆی دۆسیەی گیراوەکانی بادینان و ئەو مامەڵەیەی دەسەڵاتی

سیاسی و دادگاکان لەگەڵ ئەم کەیسەدا کردیان و سەرنجامی کۆی دۆسیەکە:

 

- شكۆی دادگاكان‌و سەرورەیی یاسای لە هەرێمی كوردستان خستەژێر پرسیاری گەورەوە.

 

- هەروەها کۆی دۆسیەکە بووە مایەی بێ بەها كردنی ئەو یاسایانەی كە لە هەرێم بەركارن‌ و تاڕادەیەك

ئازدای رادەربڕین‌ و رۆژنامەوانیان فەراهەم كردووە.

 

رێكخراوی جاسەنە

28-6-2021