گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ هێرشێکى توند لە فراکسیۆنی پارتییەوە بۆ حکومەت و وەزیرى سامانە سروشتییەکان

2021.06.28 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ هێرشێکى توند لە فراکسیۆنی پارتییەوە بۆ حکومەت و وەزیرى سامانە سروشتییەکان

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان وەزیرى سامانە سروشتییەکانى تۆمەتبار کرد بەوەى "بێدەنگە" لەسەر گرانبوونى نرخى بەنزین، لەبارەى یاساى چاکسازیشەوە وتى کە تۆڕێکە تەنیا ماسییە بچوکەکان دەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبوار بابکەیی لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەماندا ڕوویکردە وەزیر و بەرپرسانى حکومەت و وتى، "ئەم بەرپرسانەى حکومەت لە موعاناتى خەڵک تێناگەن، چونکە هیچ کامیان بەنزین بە پارە ناکڕن و بەنزینیان بەلاشە و کرێ خانوو نادەن، بۆیە داوادەکەم بۆ 24 کاتژمێریش بێت هەموو ئیمتیازاتێکیان لێبسەنرێتەوە بخرێنەوە ناو خەڵک تا پلانیان هەبێت بۆ چارەسەرى دۆخەکە".

 

وتیشى، 10 ڕۆژە داوایان لە وەزیرى سامانە سروشتییەکان کردووە پێکەوە کۆبنەوە بۆ جێگیرکردنى نرخى بەنزین و کۆنتڕۆڵى قۆرخکاریی، بەڵام وەزیر بێدەنگى هەڵبژاردووە.

 

ڕێبوار بابکەیی باسى لەوەشکرد، یاساى چاکسازیی کە چووە بوارى جێبەجێکردنەوە وەک تۆڕێک وایە بۆ ماسى بچوک و ماسى گەورە دەرباز دەبێت لێی.

لاى خۆیەوە، سەروان هەرکى، پەرلەمانتارى پارتى ڕایگەیاند، ئەوان شەو و ڕۆژ لەسەر کار و کردارەکانى حکومەت سوکایەتیان پێدەکرێت، بۆیە هەقە بەرپرسانى حکومەت چەند کاتژمێرێک تەحەمولى قسەکانیان بکەن.

 

وتیشى، "ئێمە باجى هەڵەکانى ئێوە دەدەین، ئێمە دەنگمان بۆ حکومەت نەداوە کە پاسەوانەکانى خۆیان پێ زیاد بکەن و بەکەیفى خۆیان دەرماڵە بۆ خۆیان دابنێن".