گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم پارەکەى خەرجکردووە

’’چوار ملیۆن دۆلار بۆ دوو ئۆتۆمبێلى گولەنەبڕ خەرجکراوە بەبێ کارپێکردنیان’’

2021.06.28 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
’’چوار ملیۆن دۆلار بۆ دوو ئۆتۆمبێلى گولەنەبڕ خەرجکراوە بەبێ کارپێکردنیان’’

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتى هەرێم زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلارى بۆ خەرجییەکانى دوو ئۆتۆمبێلى گولەنەبڕ خەرجکردووە، لەکاتێکدا کاریان پێنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەلال محەمەد لە دانیشتى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستاندا ئاماژەى بەوەکرد، دوو ئۆتۆمبێلى ترى گولەنەبڕ 12 ساڵە هەموو مانگێک 30 هەزار دۆلاریان بۆ خەرج دەکرێت و تائێستا بە گشتى چوار ملیۆن و 320 هەزار دۆلاریان بۆ خەرجکراوە لەلایەن حکومەتەوە.

 

وتیشى، ئەو دوو ئۆتۆمبیلە موڵکى بەرپرسێکە و لەو کاتەوەى کڕدراوە سلفى پێنەدراوە و بەحساب بۆ بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى داناغاز کڕدراوە بەو پێیەى درعە و سکوریتى باشە.

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، ئەو دوو ئۆتۆمبیلە لەو کاتەوەى کڕدراون لەژێر کەپر دانراون و تایەکانیان فسکراونەتەوە و پاتریەکانیشان دەرهێنراوە.

جەلال محەمەد باسى لەوەشکرد، سەربارى هێزى زۆرى پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە، لە کێڵگەى غازى سروشتى کۆرۆمۆر دراوە بە کوڕى بەرپرسێک مانگانە 600 هەزار دۆلار وەردەگرێت.

 

دەشڵێت، 32 ئۆتۆمبێل لەهەمان شوێن دانراون کە 12 ساڵە مانگانە 23 هەزار دۆلاریان پێدەدرێت لەجۆرى مینى پاسن و هى بەرپرسێکە.