گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕى ڕاگەیاندنى نێوان ئەمریکا و ئێران دەبێتە شەڕى سەربازى؟

2019.06.19 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
شەڕى ڕاگەیاندنى نێوان ئەمریکا و ئێران دەبێتە شەڕى سەربازى؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بە هەمو شێوەیەک پارێزگارى لە بەرژەوەندییەکانى خۆى دەکات لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لەبەرامبەریشدا، فەرماندەی سوپاى پاسدارانی ئێران ئاماژەى بەوەکرد، سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکە شڵەژاوی پێوە دیارە، "ئەمریکا دەترسێت نەتوانێت ئاسایشی ئیسرائیل بپارێزێ". . حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپاى پاسدارانی ئێران، بە میدیاکانى ئێرانى ڕاگەیاندووە: "لە ئێستادا ئەمریکییەکان ئەگەر بە شەو نەبێت ناتوانن سەردانی عێراق بکەن، پلانەکانیشیان بۆ درووستکردنی سیستمێکی سیاسی داکۆکیکار لە ئەمریکا لە وڵاتەکە شکستی هێناوە". . بەرپرسە سەربازییەکەى ئیران ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسە ئەمریکییەکان بەردەوام خەریکی "درۆکردن و پیلانگێڕی"ن، ڕەتیشکردوە هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتییەکانی ئەم دواییەی کەنداو، هیچ پەیوەندییەکی بە ئێرانەوە هەبێت و دەڵێت: "سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکە شڵەژاوی پێوە دیارە، ئەمریکا دەترسێت نەتوانێت ئاسایشی ئیسرائیل بپارێزێ". . بەڵام بەرپرسانى ئەمریکا و ئێرانیش تا ئێستا بەدوورى دەزانن ڕوبەڕوبوونەوەى سەربازى لەنێوان هەردوو وڵاتەکە ڕوبدات، عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بە ئاژانسە هەواڵییەکانى ئێرانی ڕاگەیاندووە: "هیچ ڕوبەڕوبوونەوەیەکى سەربازى لەنێوان ئێران و ئەمریکا ڕوونادات". . وتەکانى شەمخانی پاش ئەوە دێت، کە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنی سێشەممە، 19ى حوزەیران، لە بنکەیەکى سەبازى لە ویلایەتی فلۆریدا لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە فشارکردن بۆ سەر ئێران و بە هەمو شێوەیەک پارێزگارى لە بەرژەوەندییەکانى خۆى دەکات لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست". . فشارەکانى ئەمریکا لەسەر ئێران تەنها فشارى ڕاگەیاندنن، هەروەها پۆمپیۆ نەیشاردەوە، کە ترەمپ لەگەڵ شەڕدا نییە. . .