گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە زیدانیانی بادینان بەڕێوەدەچێت

2021.06.28 - 14:43
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە زیدانیانی بادینان بەڕێوەدەچێت

ناس کورد- 

لەسەر پرسەکانی پەسەند کردنى سزاى زیندانیکراوانى بادینان و پێدانى پۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى بەکەسێکى بێلایەن و چەند ڕووداوێکى تەقەکردن لەماوەکانى ڕابردوودا لە سلێمانى گردبونەوەیەکى ناڕەزایەتى بەڕێوە دەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە حاکم شێخ لەتف لەمیانەى پەڕەکەى فەیسبوکیدا بڵاوىکردووەتەوە، داوا دەکات کەسانى خەمخۆر لەسەر ئەو پرسانە بەشدارى گردبونەوەکە بکەن.



ئەمەى خوارەوەش دەقى بانگەوازى گردبوونەوەکەیە:

 

بانگەوازی گردبوونەوە

وەک پێشتر ڕاگەیاندرابوو کۆمەڵێک لە پارێزەران و یاساناسان و چالاکوانی مەدەنی، ڕۆژی دووشەممە (28ى حوزەیرانى 2021) کاتژمێر 5 ی ئێوارە لە باخی گشتی گردبوونەوەیەک ساز دەکەن و وتارێکیش بۆ رای گشتی و ڕۆژنامەنوسان و میدیاکان دەخوێننەوە بەمەبەستی :

 

یەکەم : سەرکۆنەکردنی پەسەند کردنی سزای چالاکوانان و رۆژنامەنوسەکانی بادینان، سەرەڕای ئەو ھەموو کەمو کورتی و ھەڵە یاساییانەی لە بریاری دادگای تاوانەکانی ھەولێردا ھەبوون ، وە گوێ نەگرتن لەو ھەموو دەنگە ناڕەزاییانەی ناوخۆو دەرەوە کە بەدلنیاییەوە لێکەوتەی باشی نابێ ، وە داواکردن لە سەرۆکی ھەرێم بۆ بەکارھێنانی دەسەلاتەکانی خۆی بۆ دەرکردنی لێبوردنی تایبەت.

 

دووەم :  بانگەواز کردن  بۆ رای گشتی و لایەنەکان و ئەنجومەنی دادوەری کە بۆ یەکەم جار با پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بدرێتە کەسێکی بێلایەن و شایستە کە جێگای متمانە بێت و بتوانێ ئەو بارە ناھەموارەی دەسەلاتی دادوەری تێی کەوتوە کەمێک راست بکاتەوە.

 

سێیەم : سەرکۆنە کردنی یاری کردن بە ئاسایش و شعوری خەلک کە ماوەیەکە لە سلێمانی چەندین روداوو پێشێل کاری لەلایەن کاربەدەستان و دەسەلاتدارانەوە دوبارە بونەوە، داواکردنی سزادانی تاوانباران و پیادەکردنی یاسا بەسەر ھەمواندا وەکو یەک، ھیواخوازن کەسانی خەمخۆری ئەم بوارە بەشداری بەرچاویان ھەبێت