ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕێنمایی دارایی ژمارە 9 ی ساڵی 2021 ی تایبەت بە وەرگرتنی باجی فرۆشراوەکان لەشوێنە گەشتیاریەکان دەرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی کە 24ی حوزەیرانی 2021، دەرچووە، باج بەڕێژەی %10 دەخرێتەسەر سەرجەم فرۆشراوەکانی هۆتێل و مۆتێل و کافتریا و چێشتخانە و یانە و باڕ و هاوشێوەکانیان کە خزمەتگوزاری چوار ئەستێرە بەسەرەوە پێشکەش دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی هەر خۆدزینەوەیەک و سەرپێچییەک ئەو جێگایانە بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.