ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی ڕاگەیاند، کە دوو لە گرانبەهاترین شوێنەواریان دزیوە و ویستویانە بیبەنە دەرەوەی وڵات کە دوو پەرتوکی (ئینجیل و تەورات)ن و لەسەر پێست و بە ئاوی ئاڵتون نوسراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی (دووسەممە 28ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، " پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون و دانانی بەرنامەیەکی وورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانیان باندێکی پێنج کەسی دزینی شوێنەوار دەستگیربکەن بەتۆمەتی دزین و مامەڵەکردن بەدوو پەرتوکی کۆنەوە بەناوەکانی ( تەورات + ئینجیل )."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "مێژووی دوو پەرتووکەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا و هەردوو ئاینی ( جولەکە و مەسیحی ) لەسەرپێست و بە ئاوی ئاڵتون نوسراوون کە نرخەکەیان دەیان هەزار دۆلارە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو. "تۆمەتباران لە خوارووی عێراقەوە پەرتوکەکانیان هێناوەتە ناو شاری سلێمانی، ویستویانە ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بکەن، بۆیە سەرجەم باندەکە بەپێی ماددەی ( ٦٠ ) ی شوێنەوار دەستگیرکراون و دەست بەسەر پەرتوکەکاندا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامه ."
ئاساشی سلێمانی تۆمەتبارەکانی بەمجۆرە ناساندووە:
1 - ( ٲ ٲ ٲ ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٧ دیالە، عەرەب.
2 - ، ( ھ ڕ ڕ ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦، سلێمانی.
3 - ( ڕ ڕ م ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٥، سلێمانی.
4 - ( ک ف م ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١، هەولێر.
5 - ( ٲ ک ع ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١، سلێمانی.