ناس کورد-
پارێزگاری سلێمانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ڕوونکردنەوەی نوێ دەدات و دەڵێت، نەک تەنها لە هەرێم بەڵکو لە عێراق و هەموو جیهانیش کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی دروست بووە و سوپاسی هەر کەسێک دەکەن کە هاوکاربێت بۆ دابەزاندنی نرخەکەی و هاوکاریی دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سێمانی (دووشەممە 28ی حوزەیرانی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " هۆکاره‌کان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین زۆرن من نامه‌وێت جارێکی تر باسیان بکه‌م، به‌ڵام هەربهڕێزێک ده‌ستپێشخه‌ری هه‌یه بۆئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین دابه‌زێنێت به‌مه‌رجێک کواڵتیه‌که‌ی بپارێزێت و به‌ڕێگه‌ی ڕێگه‌پێدراوی خۆی بیگه‌یه‌نێته هاوڵاتیان به‌ڕاستی ئێمه سوپاسی ده‌که‌ین و ده‌ستخۆشی لێده‌که‌ین، ئه‌وه‌ی له ڕابردووش‌دا بووه ئێمه سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که ئه‌و ده‌ست پێشخهریهیان کردووه داوای ئێمه له‌وان ته‌نها ئه‌وه‌یه که کواڵتیه‌که‌ی دانەبەزێت، دووه‌مشیان باشتر وایه که له به‌نزینخانه‌دا ئه‌م خزمه‌تگوزارییه پێشکه‌ش بکرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ڕووی ئاگرکه‌وتنه‌وه و سه‌لامه‌تی و پاراستنی گیانی شۆفێره‌کان و سه‌رنشینان و ئه‌و شوێنه‌شی کاره‌که‌ی لێده‌کرێت پارێزراو بێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "نەوەی نوێ لە ڕووی کواڵێتی و مەرجەکانەوە لە دابینکردنی بەنزین بە نرخی هەرزانتر توانیوێتی کواڵتی بپارێزێت، له‌ڕووی شوێنه‌که‌شه‌وه له‌گه‌ڵ چ به‌نزینخانه‌یه‌ک ڕێکده‌که‌ون ئێمه هانی به‌نزینخانه‌کانمان داوه که هاوکار و هه‌ماهه‌نگیان بن به‌لای ئێمه‌وه گرنگه ئه‌گه‌ر لیترێک به‌نزینیش بووه به نرخێکی گونجاو بگات به‌ده‌ستی هاوڵاتییه‌کان، بۆیه ئێمه به‌هیچ جۆرێک ڕێگر نابین له‌مه‌سه‌له‌ی نرخدا، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه کواڵتی و سه‌لامه‌تیه، باقیه‌که‌ی تری ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی دابینی ده‌کات پێویست ده‌کات له شوێنێک ئه‌م خزمه‌تگوزارییه پێشکه‌ش بکات که دواجار خوانه‌کرده گرفتی لێنه‌که‌وێته‌وه."
لەبارەی ئەوەی بۆچی لە بەشەکانی تری عێراق بەنزین هەرزانترە بەراورد بە هەریم، پارێزگاری سلێانی ئاماژەی بەوەکردووە، "له‌به‌رئه‌وه‌ی حکومه‌تی فیدڕاڵی پاڵپشتی سێکته‌ری سوته‌مه‌نی ده‌کات، پاڵاوگه‌ی گه‌وره و زۆری هه‌یه و نه‌وتی خاو ده‌دات به پاڵاوگه‌کان به موقایهزه له‌به‌رامبه‌ردا پاشماوه‌که‌ی بۆخۆیان هه‌ڵده‌گرن، دواتر به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کان ده‌ده‌نه‌وه به حکومه‌تی فیدڕاڵی له‌هه‌مانکاتدا حکومه‌ت خۆی پاڵپشتی ئه‌و سێکته‌ره ده‌کات، به‌ڵام ئه‌م پاڵپشتیه بۆ هه‌رێمی کوردستان نییه، به‌ڵکو بۆ پارێزگاکانی تره، ئێمه له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه داوامان کردووه که به‌شی هه‌رێمی کوردستانیش به‌پێی ده‌ستور ده‌بێت له‌و به‌رهه‌مه نه‌وتیانه دابین بکرێت به‌ڵام تائێستا وه‌کو هه‌موو شته‌کانی تر پێویستی به ڕێککه‌وتنی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه."
"له‌هه‌مانکاتیشدا لای ئه‌وان (شارەکانی تری عێراق) بەنزین گران بووه، بووه به 650 دینار، ئه‌وه‌شی که 450 دیناره بۆ ئوتومبێلی بارهه‌ڵگر و بۆ ته‌کسییه به کۆبۆنه هه‌فته‌ی 80 لیتر ده‌درێت به‌و به‌ڕێزانه، ئه‌و کۆبۆنه‌ی که پێی وه‌رده‌گرن له ڕابردوودا به 1500 دینار بوو، بووه به 7000 دینار واته له‌وێش گرفت دروست بووه، له هه‌موو دنیا دروست بووه، له‌و سه‌رچاوانه‌ی که سوته‌مه‌نی لێده‌هێنین سوته‌مه‌نی گران بووه واته ته‌نها هۆکارێک نیین هۆکاره‌کان زۆرن چ په‌یوه‌ندیان به‌نرخی دۆلاره‌وه هه‌یه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه هه‌یه به زیادبوونی خواست له‌سه‌ر به‌نزین هه‌یه، به‌زۆربوونی ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی به‌نزین هه‌یه بۆنموونه ئه‌گه‌ر ئێمه به‌راوردی به‌کارهێنه‌رانی به‌نزین له سلێمانی بکه‌ین پێش سێ مانگ لهمهوپێش له‌ڕۆژێکدا 2 ملیۆن و 250 هه‌زار لیترمان پێویست بوو ئێستا له ڕۆژێکدا پێویستمان به 3 ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌یه خواست زیادی کردووه له‌هه‌موو جیهانیشدا خواست له‌سه‌ر نه‌وت و به‌نزین و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کان زیادی کردووه هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه به مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا".، هەڤاڵ ئەبوبەکر وادەڵێت.