گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە مەزوڵم عەبدییەوە: هاوکاریمان بکەن

2021.06.28 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مەزوڵم عەبدییەوە: هاوکاریمان بکەن

ناس کورد-

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە داوا لە هاوپەمانیی نێودەوڵەتی دەکات هاوکاریان بن لە گەڕانەوەی هەزاران و ژن و منداڵ و چەکداری داعش بۆ وڵاتانی خۆیان و دابینکردنی هاوکاریی مادی بۆ ڕیشەکێشکردنی بیری توندڕەوی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆدەبێتەوه بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێشکەوتنەکان لە شکستپێهێنانی داعش و سەرکەوتنی بەردەوام."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دەبێت ئەوەمان لەبیر نەچێت کە هەزاران ژن و منداڵ و چەکداری داعش لە کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێمەدا ماونەتەوە."

 

فەرماندەی گشتیی هەسەدە داوای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردووە، هاوکاریان بن لە گەڕانەوەی ئەو کەسانە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و دابینکردنی کۆمەکی خوێندن و هاوکاریی مادی و مەعنەوی.

 

هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، "داوا دەکەین هاوکاربن لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و گەشەندنی ئابووری لە ناوچە ئازادکراوەکان و ڕیشەکێشکردنی بیری توندڕەوی.