گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئەمەریکا ژمارەیەک بارەگای چەکدارانی نزیک لە ئێران لە عێراق بۆردومان دەکات

2021.06.28 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا ژمارەیەک بارەگای چەکدارانی نزیک لە ئێران لە عێراق بۆردومان دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشی سەر دامەزراوەکانیان لە عێراق، بە فەرمانی جۆ بایدن، ژمارەیەک ناوەندی سەربازیی سەربازی "میلیشیاکانی سەر بە ئێران"یان لە عێراق و سوریا کردە ئامانج.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پنتاگۆن لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرەبەیانی (28ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، هێرشییان بۆسەر ئەو هێزانە لە وەڵامی ئەو هێرشانە دێت کە ئەو چەکدارانە دەیکەنەسەر کارمەندان و دامەزراوە ئەمەریکییەکان لە عێراق.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " هێرشەکانی ئەمشەو ئەوە نیشان دەدات کە سیاسەتی سەرۆک بایدن ڕوونە و بۆ پاراستنی ئەمەریکاییەکان کار دەکات."

 

بەوتەی جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، "بۆردومانەکە لەسەر سنوری عێراق و سوریا بووە چەند شوێنێک کراونەتە ئامانج کە لەلایەن لیواکانی حزبوڵڵا و لیواکانی سەید ئەلشوهەدا بەکاردەهێنرێن."

 

هاوکات ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، لە هێرشەکەدا پێنج چەکداری سەید ئەلشوهەدا کوژراون، بەڵام لە راگەیەندراوى کەتیبەکەدا ئاماژە بە کوژرانى چوار چەکدار کراوە.