گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شیکردنەوەیەکى جیاواز

فازڵ نەبى: گەیشتنى نەوت بە 80 دۆلار هەرێم قەرزارى بەغدا دەکات

2021.06.27 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
فازڵ نەبى: گەیشتنى نەوت بە 80 دۆلار هەرێم قەرزارى بەغدا دەکات

ناس کورد-

 

بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، بەپێی یاساى بودجە تا نرخى نەوت دەگاتە 80 دۆلار هەر دەبێت بەغدا پارە بنێرێت بۆ هەرێم، بەڵام لەدواى ئەو نرخەوە هەرێم قەرزار دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ نەبی ئەمڕۆ یەکشەممە لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى زمانحاڵى پارتى وتى "ئەوە درۆیە کە دەەوترێت هەرێم قەرزارى بەغدا دەبێت بەپێی یاساى بودجە، تا نرخى نەوت دەگاتە 80 دۆلار هەر دەبێت بەغدا پارە بنێرێت بۆ هەرێم".

 

رونیشیکردەوە "مەبەست لەو 80 دۆلارە نرخى نەوت نییە لەسەر ئاستى جیهان، بەڵکو فرۆشى عێراقە بەو نرخە، ئەوەش تەنها مەترسییە بۆ سەر پشکى هەرێم کە رەنگە دواى ئەو نرخە پارەکە بەرانبەر دەربچێت یان هەرێم بڕێک قەرزارى بەغدا بێت".

 

فازڵ نەبی باسى لەوەشکرد، بۆ نرخى ئێستاى نەوت دەبێت بەغدا مانگانە  50-60 ملیار دینار بنێرێت، بۆ مانگەکانى یەک و دووش دەبێت لەنێوان 150-180 ملیار دینار بنێرێت.

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق 15 ى حوزەیرانى 2021 بڕیاریدا بڕى ترلیۆنێک و 200 ملیار دینار وەک پشکى شەش مانگى رابردووى هەرێم بنێرێت، لەگەڵ ناردنى 200 ملیار دینارى مانگانە، بەڵام هێشتا هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە.

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەیاندا لەگەڵ وەزیری دارایی، سەبارەت بە پشکی هەرێم گفتوگۆیان کردووە هەرێمی کوردستان بە 630 ملیۆن دۆلار قەرزار دەرچووە.     

  

ئەحمەدى حاجى رەشید لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردبوو، وەزیرى دارایی پێی وتوون دوای حسابکردنی خەرجیە فیعلیەکانی حکومەت و لێدەرکردنی بوجەی سیادی و حاکمە ڕون بووەتەوە کە هەرێم دەبێت ڕۆژانە بایی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل نەوت بەحسابی سۆمۆ ڕادەستی حکومەت بکەن، بۆیە بۆ ئەم چەند مانگەی پێشوو پێویستە بڕی (٦۳٠) ملیۆن دۆلار بداتە بەغدا.