گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ پرسیار لەلیژنەى داراییەوە بۆ حکومەت لەسەر لێبڕینى موچە

2021.06.27 - 20:29
App store icon Play store icon Play store icon
سێ پرسیار لەلیژنەى داراییەوە بۆ حکومەت لەسەر لێبڕینى موچە

 

 

ناس کورد-

 

جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لەکۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەماندا بەئامادەبوونى حکومەت سێ پرسیار دەکەن لەبارەى بەردەوامى لێبڕینى موچە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتارى پارتى و جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی لەبڵاوکراوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "لەکۆبوونەوەى سبەینێدا لە حکومەت دەپرسن، نەوت بەرزبوو، بۆ مووچە ھەر بە لێبڕینەوە دەدرێت؟".

 

دەشڵێت "هەروەها لە حکومەت دەپرسین، باج زیادبووە، داھاتی گومرک زیادبووە، تاپۆ، رسۆمات ھەر ھەمووی زیاد بووە، بۆ ھەر مووچە بە لێبڕینەوە دەدرێت؟ دەپرسین، بۆ رێگە لە قاچاخچییەتی ناگیرێ بۆ ئەوەی موچە بە کامڵی دابەشبکرێت؟".

 

پێشتر لیزا فەلەکەدین کاکەیى، ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى کوردستان، (27ى حوزەیرانى 2021) تایبەت بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند "دانیشتنى پەرلەمان بەئامادەبوونى حکومەت لەسەر پرسى دارایى و لێبڕینى موچە ئەنجام دەدرێت".   

 

وتیشى "بابەتى لێبڕینى موچە پەیوەندى بەداهاتەوە هەیە، داهاتى نەوت و خاڵە سنوریەکان و ناوخۆییە و گەورەترین بەربەستیش لەگەڵ داهاتى نەوتدا گرێبەستەکانە".  

 

لەوەڵامى ئەوەى گەشبینە بەلابردنى لێبڕینى موچە کاکەیى وتى "گەشبینم ئەگەر لە 100% لێبڕین نەمێنێت ئەوا بۆ مانگەکانى داهاتوو ڕێژەکەى کەم بکرێتەوە، چونکە جگە لەداهاتى نەوت حکومەت هەوڵى ڕێکخستنەوەى داهاتەکانى دەدات لەخاڵە سنورییەکانەوە".