ناس کورد-
نرخى دۆلار لەبازاڕەکانى هەرێمى کوردستان لەکاتى داخستندا نزمبوونەوەیەکى بەرچاوى بەخۆوە بینى بەراورد بە نرخى کردنەوەى بازاڕ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەدواداچوونى "ناس کورد" بۆ نرخى دراوەکان، ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە نرخى 100 دۆلار بۆ 147 هەزار و 500 دینار دابەزیوە، لەکاتێکدا لەکاتى کردنەوە بە 147 هەزار و 750 دینار بوو.
نرخى دۆلار زیاتر لە هەفتەیەکە بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزیوە، دواى رێوشوێنەکانى بانکى ناوەندى بۆ دابەزاندنى نرخەکەى.
بەپێی ئامارەکانى بانکى ناوەندى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ بانکەکە 228,350,615 ملیۆن دۆلارى خستووەتە مەزادەوە، سبەینێش 217,535,448 ملیۆن دۆلار دەخاتە مەزادەوە.