گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئایفۆن ئاسانكاری دەكات بۆ ئەوانەی ماسك دەپۆشن

2021.06.27 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئایفۆن ئاسانكاری دەكات بۆ ئەوانەی ماسك دەپۆشن

ناس کورد- 

کۆرۆنا تەنها کێشەى تەندروستى دروست نەکردووە، سەرەڕاى کێشەى ئابوریى و بژێوى چەندین کێشەى تریشى دروست کردووە، یەکێک لەوانەش بۆ ئەو کەسانەى مۆبایل بەکاردەهێنن و پشت بە ناسینەوەى دەموچاویان دەبەستن بۆ پاراستنى مۆبایلەکانیان لەبرى کۆد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵام بەکارهێنەرانى مۆبایلى ئایفۆن تاڕادەیەک ئەو کێشەیەیان چارەسەر بووە، ئەویش لە ڕێگەى کاتژمێرى ئایفۆن ناسراو بە Apple Watch بەڵام هەموو کەس ئەم کاتژمێرەى نییە، بۆیە دەتوانن چارەسەرێک بەکاربهێنن هەرچەند 100% کار ناکات.

 

ڕۆژنامەى "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ى ئەمریکى (27ى حوزەیرانى 2021) بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەر بەردەوام دەمامک دەبەستیت و دەتەوێت مۆبایلەکەت لە ڕێگەى ناسینەوەى دەموچاوەوە بەکاربهێنیت ئەوا ئەم کارە پەیڕەو بکەن.

 

باس لەوەکراوە، لەکاتى چالاککردنى تایبەتمەندییەکە دەمامکەکە تا نیوەى ببەستە و وێنەى دەموچاوت بگرە، دواتر لەکاتى داواکردنى وێنەى شوێنگرەوە نیوەکەى ترى دەمامکەکە ببەستە و وێنەکە بگرە، واتا لە وێنەى دووەمدا ئەو نیوەى دەمامکەکە کە بەستووتە بگۆڕە بە نیوەکەى ترى دەموچاوت.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەگەر بەهەڵە خوێندییەوە و وێنەکەى وەرنەگرت، کەمێک دەمامکەکە بجوڵێنە و دووبارەى بکەرەوە، ئێستاش دەبێت بتوانیت لەکاتى بەستنى دەمامکەکەشدا بە تەواوەتى مۆبایلەکەت بکەیتەوە.