ناس کورد-
لەحاڵەتێکى دەگمەندا کچێکى تەمەن 11 ساڵان لە بەریتانیا منداڵى بوو، بەوەش بووە بچوکترین دایک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رۆژنامەى "سەن" ى بەریتانى، ئەو کچە لەتەمەنى 10 ساڵیدا دوو گیان بووە، پێش ئەوەى لە 11 ساڵیدا و لەم مانگەدا منداڵى ببێت.
بەوتەى بەرپرسانى بوارى چاودێرى کۆمەڵایەتى لە بەریتانیا، دایک و باوکى کچەکە ئاگادارى دوو گیان بوونى منداڵەکەیان نەبوون، لەئێستاشدا خۆى و کۆرپەکەى تەندروستیان باش و جێگیرە.
سەرچاوەیەکى نزیک لەو خێزانە دەڵێت، کچەکە بەشێوەیەکى تایبەت لەلایەن پسپۆڕانەوە چاودێرى دەکرێت، خانەوادەکەشى هێشتا لە دۆخى شۆکدان.
پێشتر بچوکترین دایک بەناوى تيريسا ميدلتون تۆمارکرابوو کە لە 12 ساڵیدا منداڵى بوو، بەڵام ئەم کچەى ئێستا کە هێشتا ناوى ئاشکرانەکراوە بووە بچوکترین دایک لەبەریتانیا.