ناس کورد-
بڕیارە سبەینێ دووشەممە چەند وەزیرێک لەنێوانیاندا وەزیرانی دارایی و سامانە سروشتییەکان بچنە پەرلەمانی کوردستان و لەبارەی داهاتەکان و لێبڕینی موچە ڕوونکردنەوە بدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گولیزار ڕەشید، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 27ی حوزەیرانی 2021) "کاتژمێر 11:00ی سبەینێ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پرسی داهاتەکانی هەرێم و لێبڕینی موچە دەبێت."
وتیشی، "لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە وەزیری دارایی، وەزیری سامانە سروشتییەکان، وەزیری سامانە سروشتییەکان و چەند بەرپرسێکی دیکەی حکومەت بەشداردەبن و وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران دەدەنەوە و ڕوونکردنەوە لەوبارەیەوە دەدەن."
کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان لەدوای یاداشتی ژمارەیەک لە پەرلەمنتاران هات بۆ دانیشتنی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە و سەرۆکی پەرلەمانیش ڕایگەیاند، تاوەکو لەسەر لێبڕینی موچە کۆنەبنەوە هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی پەرلەمان بەڕێوەناچێت.