گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

برینداری دەکات

پاسەوانی بانکێک بەهۆی نەبەستنی دەمامک تەقە لە کەسێک دەکات

2021.06.27 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
پاسەوانی بانکێک بەهۆی نەبەستنی دەمامک تەقە لە کەسێک دەکات

ناس کورد-
پاسەوانی بانکێک لە وڵاتی هیندستان تەقەی لە کەسێک کرد کە هەوڵی داوە بەبێ بەستنی دەمامک بچێتە ژوورەوە، کەسەکە بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی "هیندستان تودەی" ئەمڕۆ یەکشەممە (27ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، "پاسەوانی بانکێکی ولایەتی ئۆتاربرادیش تەقەی لە سەردانیکەرێکی بانکەکە کردووە دوای ئەوەی ڕەتیکردووەتەوە پێش چوونەوەی ژوورەوی دەمامک ببەستێت".


ئاماژبەوەکراوە، "ئەوکەسەی کەلایەن پاسەوانەکەوە تەقەی لێکراوە، ناوی (راجیش کۆمار)ـه و فەرمانبەری هێڵی ئاسنینە و بەهۆی تەقەکردنی پاسەوانەکەوە گولـلەیەک بەر قاچی کەوتووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "دوای ڕووداوەکە، پاسەوانەکە لەلایەن پۆلیسی ولایەتەکەوە دەست بەسەرکراوە".


بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی هیندستان، نزیکە 30 ملیۆن کەس گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 300 هەزار کەسی دیکەش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.