گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکەکەى

پیاوێک تا مردن لە هاوژینەکەى دەدات و دواتر دەڵێت بە قەزاوقەدەر مردووە

2021.06.27 - 11:31
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک تا مردن لە هاوژینەکەى دەدات و دواتر دەڵێت بە قەزاوقەدەر مردووە

ناس کورد-
پۆلیسی نەجەف پیاوێکی بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەستگیرکرد کە پێشتر وای نیشاندابوو بەشێوەیەکی ئاسایی مردووە، بەڵام دەرکەوت تا مردن لێی داوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەجەف (27ی حوزەیرانی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە، "تیمەکانی بنەبڕکردنی تاوانی سەر بە پۆلیسی نەجەف توانیویانە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ مەتەڵی گیانلەدەستدانی ژنێک لە گەڕەکی (غری) شارەکە ئاشکرابکەن کە پێشتر هۆکاری مردنەکەی بە ئاسایی لە قەڵەم درابوو".


ئاماژە بەوەکراوە، "پێشتر هاوسەری ژنەکە بە پۆلیسی ڕاگەیاندبوو کە هۆکاری مردنی هاوژینەکەی (قەزاوقەدەر) بووە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری وەرگرتنی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی، دەرکەوتووە ژنەکە بەهۆی لێدانێکی توندەوە لەلایەن مێردەکەیەوە گیانیلەدەستداوە".


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، "ژنەکە بە مشتوشەق لێی دراوە کە ئەوەش وایکردووە گورچیلە و جەگری بوەستێت و پەراسوشی بشکێت".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "تۆمەتبارەکە کە هاوسەری ژنە کوژراوەکەیە دوای ڕوبەڕوبوونەوەی بە بەڵگەکان دانی بەوەداناوە کەبەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە لەگەڵ ژنەکەی بووە بەشەڕی و دواتر بەشێوەیەکی دڕندانە و بە توندی لێداوە و دوای دوو کاتژمێر لە گیانلەدەستدانی بردوویەتی بۆ نەخۆشخانە و لەوێ وتوویەتی کە هاوژینەکەی بەشێوەیەکی ئاسایی گیانلەدەستداوە".


پۆلیسی پارێزگای نەجەف ئەوەشی خستووەتەروو، "تاوانبارەکە لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی ئاڕاستە کراوە".