ناس کورد-
لەسەر بەردەوامی لێبڕینی موچە و زیادکردنی دەوامەکەیان، فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، پێشتر ئەو کارمەندانە دوو ڕۆژ دەوامیان کردووە، بەڵام ئێستا داوایان لێکراوە هەموو ڕۆژێک دەوام بکەن، بۆیە سەرجەم کارمەندان هاتوونەتەدەرەوە و بایکۆتی دەوامیان کردووە.
ناس کورد پەیوەندی بە سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانییەوە کرد بەڵام ناوبراو وتی کە ئاگاداری ئەو بابەتە نییە و نازانێت هۆکاری بایکۆتەکە چییە.