گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوڕەکەی لە هۆشخۆی چوو!

خێزانی ئەو پیاوەی بە هەژاری مرد توشی شۆک بوون کاتێک نامەیەکیان لە بانکەوە پێگەیشت

2021.06.27 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
خێزانی ئەو پیاوەی بە هەژاری مرد توشی شۆک بوون کاتێک نامەیەکیان لە بانکەوە پێگەیشت

ناس کورد-
دوای ئەوەی پیاوێکی میسری ڕەزیل بە درێژایی ژیانی خۆی و خانەوادەکەى لە کولەمەرگی و هەژاریدا ژیاون، بەڵام خێزانەکەی توشی شوک و سەرسامی بوون کاتێک دوای مردنی بۆیان دەردەکەوێت کە زیاتر لە 22 ملیۆن جونەی میسری لە بانکدا داناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی چەند هەواڵێکی میدیاکانی میسر (27ی حوزەیرانی 2021)، "چیرۆکێک هاوشێوەی فیلمی باناوبانگی میسری (من و ڕەزیل) لە گوندێکی پارێزگای سوهاج ڕوویداوە، ئەوەش کاتێک خانەوادەیەک دوای مردنی باوکیان بۆیان دەردەکەوێت کە زیاتر لە 22 ملیۆن جونەی لە بانک داناوە".


ئاماژە بەوەکراوە، "سەیر و سەمەرەکە لەوەدا نییە کە ئەو خانەوادەیە دوای مردنی باوکیان ئەوەندە پارەیان لە بانکدا هەبێت، بەڵکو لەوەدایە کە ئەو خانەوادەیە بە درێژایی ژیانان بە هەژاری، نەهامەتی و کولەمەرگی ژیانیان بەسەربردووە".


بەگوێرەی هەواڵەکان، "پیاوەکە هەمیشە ڕۆڵی هەژار و دەستکورتی بەرانبەر خێزانەکەی نواندووە و زۆر بە کەمی پارەی خەرج کردووە، هەردەم ڕەزیل بووە سەرباری ئەوەی بۆماوەى 25 ساڵ لەوڵاتانی کەنداوە کاری کردووە، بەردەوام پێی وتوون کە ئەو کەمدەرامەتە و توانای ئەوەی نییە لە ئاستێکی باشدا بەخێویان بکات".


ئەوەخراوەتەڕوو، "پیاوکە دوای مردنی جگە لە خێزانەکەى، کوڕ و کچێکی هەیە و نامەیەکیان لە بانکەوە پێی دەگات کە تێیدا داویان لێدەکات بەزووترین کات سەردانی بانک بکەن، خانەوادەکەش دوای گەیشتی نامەکە توشی دۆخێکی خراپ دەبنەوە وادەزانن سەربارەی ئەو نەهامەتییەی کەتێیدا دەژین باوکیان پارەی لە بانک قەرزکردووە".

باسلەوەکراوە، "دوای سەردانیکردنی کوڕی پیاوەکە بۆ بانک توشی شوک و سەرسامی دەبێت کاتێک پێی دەڵین کە باوکیان بڕی زیاتر لە 22 ملیۆن جونەی لەو بانکدا هەیە کە دەکات نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلاری ئەمەریکی، بۆیە باوەڕ ناکات و دەستبەجێ توشی لەهۆشچوون دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەکرێت".